به هۆێ نا ئارامیه‌کان و شه‌ری داعش ژماره‌کی زۆر له دانیشتوانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه روویان له خانه‌قین کرد، به‌ڵام نگرانیه‌کی زۆر له باره‌ی ره‌وشی ئه‌و هاوڵاتیانه که لێ بێزارن.
ئه‌میر عه‌لی یه‌کێک له چالاکانی کاروباری سڤیل له شاری خانه‌قین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"به پێی فه‌رمانگه‌ی کۆچ و کۆچبه‌رانی خانه‌قین نزیکه‌ی 22 هه‌زار خانه‌واده‌ی ئاواره له خانه‌قین هه‌یه که خه‌ڵکی سه‌عدیه، جه‌له‌ولا و دیهاته‌کانی ده‌وروبه‌ری شاره‌بانن و له ئۆردوگاکانی عه‌لی ئاوا و کوردستان شوێنیان بۆ دابین کراوه. کاک ئه‌میر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دابینکردنی پێداویستیه‌کان به‌رپرسه به‌ڵام به گوێره‌ی توانا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌قین یان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراقی هاوکاریان کردوون به‌ڵام به گوێره‌ی پێویست نه‌بوه. یه‌کێک له ئۆردگاکان که له هه‌فته‌کانی رابوردوودا ئاگری تێبه‌ربوو و نزیکه‌ی 70 ده‌وار تێدا سووتا، کاک ئه‌میر ده‌ڵی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نگرانیه کامپه‌کانی خانه‌قین هه‌ر له سه‌ره‌تای درووستبوونی تاکو ئێستا به پێی ئستاندار و رێنماییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی درووست نه‌کراوون و دانیشتوانه‌کانیشی داوای گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و شاری خۆیان ده‌که‌ن. کاک ئه‌میر ده‌شڵێت جێگه‌ی نگرانیه ئۆردوگاکان ده‌بێت له لایه‌ن رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و خۆجه‌ییه‌کانه‌وه سه‌رپه‌رشتی بکرێن به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌سانی حیزبی ده‌ست ده‌خه‌نه ناو کاروباره‌کانیان".