ماوه‌یه‌که باشوری کوردستان سه‌رقاڵی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه، ئاخۆ هاووڵاتیان چۆن ده‌رواننه روانینی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژ به هه‌ڵبژرادنه‌وه‌ی بارزانی دان؟
فه‌لاح مورادخان پارێزه‌ر و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"رای من وایه ئه‌م پرۆسه وا سه‌یر نه‌کرێت که ئه‌مه پرۆسه‌یه‌که دژ به بارزانی به‌ڵکۆ ده‌بێ وا سه‌یر بکرێت که ئێمه له هه‌رێمی کوردستاندا قه‌یرانێکمان هه‌یه، که ئه‌وه‌ش قه‌یرانی سیستمی سیاسیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابوردوو له هه‌رێمی کوردستاندا سیستیمێکی سیاسی جۆره تێکه‌ڵ دانرا که هه‌م په‌رله‌مانی و هه‌م سه‌رۆکایه‌تی بوو که ئه‌مه‌ش له زۆر حاڵه‌تدا کارێکی وای درووست ئه‌کرد لایه‌نێک زاڵ بێ به‌سه‌ر لایه‌نێکی که‌دا. کاک فه‌لاح هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کاریزمای سه‌رۆکاتی له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده گه‌وره کراوه ئه‌گه‌ر وه‌کو خۆێ بهێلرێته‌وه هیچ که‌سێک ناتوانێت ئه‌و ڕۆڵه بگێرێت مه‌گه‌ر کاره‌کانی دیاری بکرێت، هه‌ر وه‌کو له عێراقدا بینیمان چه‌ند سه‌رۆکێکیان گۆری، ئێستاکه فؤاد مه‌عسومه که پیاوێکی به‌رێزه به‌ڵام رۆڵی له هیچ بوارێک‌دا نییه، سه‌رۆک له عێراق له 2003 به‌و جۆره‌ی لێ هاتووه به‌ڵام له هه‌رێمی کوردسیتان به پێچه‌وانه‌وه گه‌وره کراوه‌ته‌وه".