لەڕۆژی 10ی مانگی6ی ساڵی 2011 ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی کرده سه‌ر شاری موسڵ و کۆنترۆڵیکرد، بۆ تێگه‌یشتن له‌هۆکاری ئه‌م شکسته، په‌رله‌مانی عێراق لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەو رووداوه پێکهێنا، له‌ئێستادا کاره‌کانی گه‌یشتوه‌ته کۆتایی.
ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئۆپه‌راسێۆنی ڕزگارکردنی شاری موسڵ له‌هه‌نگاوی یه‌که‌میدایه، به‌ڵام هێشتا وه‌ک ده‌وترێت لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌که‌وتنی ئه‌وشاره هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوه.
تاچه‌ندی تر ده‌کرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕاپۆرته بین؟
هه‌روها باس له‌وه‌ده‌کرێت سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی تائێستا وه‌ڵامی پرسیارەکانی لیژنەکەی نه‌داوه‌ته‌وه، ئایا واده‌ی کۆتایی وه‌ڵامدانه‌وه دانراوه؟.
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر به‌ختیار ده‌ڵێت لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه زۆربه‌ی کاره‌کانی ته‌واوکردوه به‌ڵام له‌پرسی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌کاندا له‌هه‌ندێک که‌سایه‌تی هێشتویه‌تیه‌وه.
ده‌شلێت کاری ئه‌و لیژنه‌یه زۆری خایاند و ده‌بوو له‌گه‌یاندنی به‌کۆتایی کاراتربوایه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ده‌ست تێوه‌ردان له‌نێوان که‌سایه‌تیه‌کاندا هه‌یه و ئه‌و ناوانه‌ی ده‌هێنرێت لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دۆسیه‌که ئاڵۆزه و ده‌ستێوه‌ردانی که‌سایه‌تی و پارته‌کان و ته‌نانه‌ت تایافهگهریشی گرتوه‌ته‌وه، بۆنموونه یه‌کێک لهوکهسایهتیانهی ڕووبه‌ڕووی پرسیار بوونه‌ته‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانیه، ڕهههندێکیشی وه‌رگرتوه له‌مه‌به‌ستی خۆی ده‌رچووبێت.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.