هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردوگان له رۆژی شه‌ممه گوایه رێگا نادات له درووست‌کردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له رۆژئاوای کوردستان، له هه‌مان هه‌ره‌شه‌کانی پێشووی سه‌باره‌ت به باشور و هه‌رێمی کوردستان ده‌چێت. هاوڵاتیان ده‌ڵێن ئه‌مه قسه‌کانی PKK و هه‌ده‌په ده‌سه‌ڵمێنی که ئه‌ردوگان راستگۆ نییه سه‌باره‌ت به نیازه‌کانی له باره‌ی پرۆسه‌کانی ئاشتی له تورکیا.
رۆژنامه‌وان ئارێز ئه‌نده‌ریاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد، نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌شه جیاجاکاندا هه‌مان شت دووباره ئه‌بێته‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان پێش چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا به‌رامبه‌ر به باشوری کوردستان نه هه‌ر توند و تیژ بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی که‌شی له دوواوه بوو، که ئه‌مرۆ ئه‌بینین ده‌وڵه‌تی ئه‌ردوگان به هه‌مان شێوه به‌رامبه‌ر به رۆژئاوای کوردستان هه‌مان هه‌ڵوێستی گرتووه. کاک ئارێز هه‌ر وره‌ها ده‌ڵێت به بۆچوونی من ئه‌و هه‌ڕه‌شانه زۆرتر کاردانه‌وه یان تۆڕه بوونێکه به‌رامبه‌ر به ده‌سکه‌وته‌کانی کورد به تاێبه‌ت پاش گرێدانی کانتۆنه‌کانی کۆبانی و جزێره له لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه. کاک ئارێز ده‌شڵێت تورکیا له ئاستێک‌دا نییه که ئه‌مرۆ بتوانێت به شێوه‌یه‌ک راسته‌وخۆ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌کی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له ئارادایه بۆ روبه‌روو بۆنه‌وه‌ی داعش، تورکیا ئه‌و تواناییه‌ی نییه راسته‌وخۆ ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه بکات".