سـاڵێـک بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتەکەی داعش لە عێراق و سوریا تێپەڕبوو و وەکو ڕاپۆرتەکان ئاماژەی پێ دەکەن جگە لە کوشتن و بڕین و ماڵوێرانی و ئاوارەیی بە ملیۆنان خەڵکی ناوچه‌که هیچی دیکەی لێ دەسـتبەر نەبووە.
ئەم دەوڵەتەی کە ناوی " دەوڵەتی خەلافەی ئیسلامی" لێنراوه، ئاسانترین بڕیار لای حوکمی کوشتنە و تەنانەت شانازیشی پـێوە دەکات. زۆر جاریش پـرۆژه کوشتنکاریـیه‌کانی به ڤیدیۆ دۆکۆمێنتاری ده‌کات به شێوه‌یه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی فلیمێـکی ترسناکی سینه‌مایی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
لەگەڵ ئەو کوشتنکاریـیانە، به ناوی "غەنائم" ماڵی نه‌یارانی بە تاڵان دەبات و به ناوی "سەبایا" دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنانیان، تەنانەت ژنانی عەرەبی سووننەش لە دەسـتیان ڕزگاری نەبووە.
ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات نه‌ک هه‌تا ئێستا دوو خشتی نه‌خستووه‌ته سه‌ر یه‌ک بۆ بنیادنان و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌شبووه وێرانیکردووه. ئه‌م پـرۆژه وێرانکاریـیانه‌ی ئاسه‌واره مێژوویـیهکانیشی لێ بێ به‌ش نه‌کردووه.
ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌غدادی وه‌های کردووه زۆربه‌ی ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کانیش له دژی بوه‌ستنه‌وه و شوێنکه‌وتووانی به خه‌وارج ناودێر بکه‌ن.
پـرسیار لێرەدا ئەوەیە گونجاوه به " ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" ناوببرێت؟
چۆن ئەم ڕێـکخراوە توانیویەتی بەو شێوە حوکمڕانیـیە بمێنێتەوە؟
ئایا مامۆستایانی ئاینی له وڵاتانی ئیسلامی وەکو پـێویست ڕۆڵی خۆیان بینـیەوە لە ڕەتکردنەوەی ڕێبازی داعش؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر محەمەد بازیانی، توێژەری ئیسلامی.
سۆران سێوکانی، چاودێری ئیسلامی سیاسی.