وتووێژی ئاست به‌رز له نێوان ئێران و 6 زلهێزی جیهان له ناویاندا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌مڕۆ شه‌ممه له نه‌مسا ده‌ستی پێکردووه، دیپلۆماتان ڕایانگه‌یاند زلهێزانی جیهان و ئێران گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی کاتیی له‌سه‌ر لابردنی سزاکانی ئێران، که ئه‌م خاڵه یه‌کێک بوو له خاڵه هه‌ر مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌کانی ڕێککه‌وتنی ناو‌کی گشتگیر له کاتێکدا وتووێژکه‌ران هیوادارن تا چه‌ند ڕۆژی داهاتوو کۆتایی پێ بهێنن.
ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ڕایانگه‌یاند هه‌ندیک پێشوه‌چوون بووه به‌ڵام نه‌گه‌یشتوون به ڕێککه‌وتنی کۆتایی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری ده‌ڵێت " له وتووێژه‌کاندا به‌ره‌وپێشچوون هه‌یه، جا ئێمه کاری زۆرمان له‌به‌ره و هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی زۆر سه‌ختیش به‌ڵام هه‌وڵێکی ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه هه‌یه بۆ ڕژدبوون له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و تێگه‌یشتن له‌و کاته سنورداره‌ی که ئێمه کاری تێداده‌که‌ین".
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفیش ڕایگه‌یاند " له ماوه‌ی ئه‌م 11 سه‌عاته‌دا سه‌ره‌ڕاسی هه‌ندێک جیاوازی که له نێوانمان ماوه، ئێمه هیچ کات به قه‌د ئێستا نزیک نه‌بوینه. به‌ڵام هیچ دڵنیایه‌ک نییه.
وتووێژکه‌رانی ئێران و شه‌ش زلهێزی جیهانی ڕۆژی سێشه‌ممه واتا 7 ی مانگی 7 یان وه‌کو دوامه‌وڵه‌ت بۆ ڕێککه‌وتنێکی گشتگیر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی ئێران دیاری کردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌یکا و هاوپه‌یمانانی چه‌ندین ساڵه گومانیان هه‌یه به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوکییه. ئێران نکوڵی له‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت مه‌به‌ست له به‌رنامه‌که ته‌نها ئاشتییه و هۆکاری سیڤیلییه.