Accessibility links

عومه‌ر عینایه‌ت: پێویسته‌ که‌سێک هه‌بێت هه‌واڵ بگه‌ێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌ وونبوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌.


عومه‌ر عینایه‌ت
عومه‌ر عینایه‌ت

له‌دوای کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئاواره‌بوونی کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌خێزانه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر منداڵ له‌وکاته‌وه‌ له‌که‌سوکاریان به‌هۆی دۆخه‌ ناله‌باره‌که‌وه‌ دابڕاوون و له‌ئێرانن.

ئایا هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی په‌رله‌مان و حکومه‌ت چیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ و گه‌ڕانه‌ویان بۆ که‌سوکاریان کردوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار عومه‌ر عینایه‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کردوه، ده‌ڵێت، بۆ ئه‌م پرسه‌ چه‌ند جارێک شاندی حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی ئێرانی کردوه‌.

بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی ئه‌گه‌ر له‌کاره‌ساته‌کدا ته‌مه‌نیان یه‌ک ساڵ بووبێت ئێستا ته‌مه‌نیان 28 ساڵه‌، ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌و که‌سانی منداڵه‌کانیان لایه‌ یاخوود منداڵه‌که‌ی ئێستا گه‌وره‌بوه‌ خۆی هه‌واڵبدات و خۆی بناسێنێت، ئه‌گه‌ر مه‌ش ڕوویدا لێره‌ حکومه‌ت و کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌توانێت به‌دواداجوونی بۆبکات.

له‌باره‌ی ئه‌ومنداڵانی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ که‌سوکاریان نه‌ماوه‌ ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ گرفت دروستکه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌و بۆ ده‌ستنیشانکردنی که‌وسوکاریان په‌نا بۆ دی‌ئێن‌ئه‌ی مام و خاڵوانیان ببرێت.

وریا کاڵێ ووتوێژی له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار عومه‌ر عینایه‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:25 0:00

XS
SM
MD
LG