جه‌زائر که هاوپه‌یمانێکی گرنگی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندایه له شه‌ری دژ به تیرۆریسم تۆڕه‌یه له باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی سه‌باره‌ت به تۆمارکراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤیدا که له راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ له جیهاندا هاتووه .
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی جه‌زائر له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فه‌ته‌دا به‌یاننامه‌یه‌کی توندی راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت راپۆرته‌که که باری مافه‌کانی مرۆڤ وڵات به وڵات بۆ ساڵی 2014 باس ده‌کات پێکهاتووه له کاپیکردنه‌وه‌ی جۆره نموونه‌یه‌ک، جۆره شێوازێک، بریارێکی لاگر و ده‌رئه‌نجامێکی ساده.
وه‌زاره‌ته‌که له رۆژی سێشه‌ممه ئه‌و به‌یاننامه‌ی پێشکه‌ش به باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا Joan Polaschik کرد. به‌یاننامه‌که که له رۆژی دووشه‌ممه بڵاوبوه‌وه سکالای ئه‌وه ده‌کات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌روانێته کرداره‌کانی ره‌وایی وڵاتێک‌دا به هه‌مان شێوه‌ی کرداره‌کانی مرۆڤ کوژان و گروپه تیرۆریسته‌کان.