ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهان و ئێران مشتومڕێـکی زۆری لێ سـازبووه و به‌شێـک پـێـیانوایه هێشـتا ئه‌وه به‌س نیـیه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی بگات.
دکتۆر کرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له زانکۆی تێنسی سته‌یت له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یدره که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه زیاتر گومانی له‌سه‌ره نه‌ک خوشحاڵی. هه‌روه‌ها ڕێکه‌وتنه‌که هیچ له‌و بابه‌تانه‌ی ئێرانی له‌خۆنه‌گرتووه که دژ به ئاسایشی ناوچه‌که ده‌یانکات.