پاش زیاتر له ده سـاڵ له دانوستاندن و وتووێژی بچڕبچڕ له نێوان ئێران و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه له ڤیه‌نـنا ڕێکه‌وتنی کۆتایی له‌سه‌ری مۆرکرا.
سه‌رۆک ئۆباما خۆشحاڵی خۆی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ربڕی و گوتی ئه‌م ڕێکه‌وتنه هه‌موو ڕێگه‌کانی گه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی له ئێران ده‌گرێت، به‌ڵام هۆشداریشی دا، ئه‌گه‌ربێت و ئێران ڕێکه‌وتنه‌که پـێشـێلبکات، ئه‌وا سزاکانی که بڕیاره به چه‌ند قۆناغێک له‌سه‌ری لابـبرێن سه‌رله‌نوێ ده‌سه‌پێنرێنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی کۆماریـیهکانیان زۆر دژی ڕێکه‌وتنه‌که‌ن و مه‌ترسی هه‌یه له ماوه‌ی ئه‌و 60 ڕۆژه‌ی بۆ کۆنگرێس دانراوه پـیاداچوونه‌وه به ڕێکه‌وتنه‌که بکات، ناڕهزایهتیـیهکی فراوان له نێو یاسادانەراندا سه‌ر هه‌ڵبدات، به‌و پـێیه‌ی کۆماریـیه‌کان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سینات‌دا زۆرینه‌ن.
هاوکات له ئیسرائیلیشه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌م ڕێکه‌وتنه نیگهرانیـیهکانیان ناڕه‌وێنێته‌وه.
حکومه‌تی ئێران لای خۆیه‌وه ڕێکه‌وتنه‌که‌ی به سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره بۆ وڵاته‌که‌ی ناودێرکرد.
حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران لەم بارەیەوە گوتی ڕێکه‌وتنه‌که سه‌رکه‌وتنێـکی یاسایی و ته‌کنیکی و سیاسیـیه بۆ ئێران و هه‌روه‌ها ئیدی ناگوترێت "ئێران مه‌ترسیـیه‌کی جیهانیـیه."
به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌نگی ناڕهزایـیش له نێو ئێرانیشدا هه‌یه.
پرسیار لێره‌دا:
بوار بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا هەیە ڕێـکەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
له‌م ڕێکه‌وتنه کێ به پله‌ی یه‌ک سه‌رکه‌وتووه؟
ئێران پاش ئه‌م ڕێکه‌وتنه ڕه‌فتاره‌کانی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گۆڕێت؟
ڕێکه‌وتنه‌که نابێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ئه‌گه‌ر پـێشێلکاری زیاتر له مافه‌کانی مرۆڤ بکات و یان پشـتیوانی زیاتری تێرۆرزم بکات؟
کاریگەری بەسەر خه‌ڵکی ئێران چۆن ده‌بێت؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بووە که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بن:
محییەدین پاڵانی، شارەزای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنکە لە کەنەدا.
سەڵاح مەجیدپـور، شارەزای سیاسی لە هۆڵەندا.