Accessibility links

گۆران ئازاد: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕگه‌یه‌دا ناکۆکین که‌ ده‌ڵێت نابێ هیچ یاسایه‌ک ده‌ر بکرێت که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ئیسلام بێت


goran_azad گۆران ئازاد
goran_azad گۆران ئازاد

کۆمیته‌یه‌ک له‌ لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دامه‌زراوه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به‌ ده‌ستوری هه‌رێم، ئاخۆ کاری ئه‌م کۆمیته‌ به‌ کوێ گه‌یشتووه‌ و بۆ ده‌بێت بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌ی ئیسلام ببێته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌م ده‌ستوره‌؟

گۆران ئازاد ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ له‌ 20/5 له‌ په‌رله‌مانی کوردستان پێیمان راسپێردرا و به‌ پێی یاسای ژماره‌ 4 که‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ند کرا، ئێمه‌ ماوی سێ مانگمان له‌به‌ر ده‌مدا بوو و تا ئێستا پرنسیپه‌ بنه‌ماییه‌کانمان به‌ کۆتایی گه‌یاندووه‌ و له‌ هه‌فته‌ی ئاێینده‌ش کۆێ ماف و ئازادیه‌کانیش به‌ کۆتایی ده‌گات. سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌ی ئیسلام وه‌کو سه‌رچاوه‌ی ده‌ستور، کاک گۆران ده‌ڵێت ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌و مادانه‌یه‌ که‌ نزیکه‌ی 10 کۆبونه‌وه‌مان له‌سه‌ر کردووه‌ و نه‌گه‌یشتوێنه‌ته‌ رێکه‌وتن، ‌ ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ پێنج بڕگه‌ پێکهاتووه‌، له‌ سه‌ر سێ بڕگه‌یان کۆکین و له‌سه‌ر دوو ناکۆکین، برگه‌ ناکۆکیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ وا بگوترێ ئاێینی ئیسلام یه‌کێکه‌ له‌سه‌رچاوه‌ بنه‌ره‌تیه‌کان بۆ یاسا دانان له‌ پاڵ سه‌رچاوه‌ بنه‌ره‌تییه‌کانی تر، واته‌ ئیسلام ئه‌بێته‌ یه‌کێک له‌ سه‌رچاوه‌کان، نه‌ک ته‌نها سه‌رچاوه‌. کاک گۆران ده‌شڵێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕگه‌یه‌دا ناکۆکین که‌ ده‌ڵێت نابێ هیچ یاسایه‌ک ده‌ر بکرێت که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ئیسلام بێت و پێچه‌وانه‌ی مافاکانی ئازادی و بنه‌مانی دیموکراسی بێت".‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:11 0:00

XS
SM
MD
LG