رێکه‌وتنی ناو‌کی له نێوان ئه‌مه‌ریکا، هاوپه‌مانانی ئه‌وروپایی وه یاخود وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان و ئێران، کاردانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری لێکه‌وتوه‌ته‌وه، چ له ناوه‌ی خودی ئێران وه یاخود له ده‌ره‌وه.
عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به بڕوای من ئێران له رووی ناچاریه‌کی یه‌کجار زۆری ئابوریه‌وه به‌و باوه‌ره گه‌یشت که هیچ رێگایه‌کی تری نیه بێجگه له‌و سازشه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و وڵاته به هێزه‌کانی دونیا. کاک عه‌بدوڵا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ده‌یان میلیارد دۆلاری تێچوو وه سه‌دان میلیارد دۆلاریش زیان له پای کرد، به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام ناچار بوو له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌رنامه ناوکیه ده‌ست هه‌ڵ بگرێ. کاک عه‌بدوڵا ده‌شڵێت مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌یه‌کانی رابوردوودا وامان پێی ده‌ڵی هه‌ر کات کۆماری ئیسلامی ئێران له ئاست جیهانی ده‌ره‌وه پاشه کشه‌ی کردووه، تۆڵه‌که‌ی له خه‌ڵکه‌که‌ی خۆێ سه‌ندوه‌ته‌وه".