زیاتر لە سـاڵێـکە میلیتانەکانی داعش شاری موسڵیان داگیرکردووە و بە دوایـیدا هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی دیکەی عێراق وەکو پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام لە ناوچەکانی باشوری کەرکوک لە لایەن هێزەکانی پـێشـمەرگە و ئاسایشی پارێزگای کەرکوکەوە بەرپەرچ دراونەتەوە.
کاوە غەریب بەڕێوەبەری پـۆلیسی داقوق لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە ڕەوشی ئێستای ناوچەکانی باشوری کەرکوک دەکات.