ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی پـێـنجشەممە بە سەردانێـکی ئاشکرانەکراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەوێ لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر و خالد ئەلعوبێدی وەزیری بەرگری کۆبووەوە.
شاخەوان کەرکوکی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق سەر بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لەم سەردانە دەکات.