سـاڵێـک بەسەر داگیرکردنی شەنگال لە لایەن داعشەوە تێپەڕدەبێت کە بووە مایەی دەربەدەربوونی سەدان هەزار کەسی ئێزیدی و بە هەزاران منداڵ و پـیاو کوژران و بە هەزاران کچ و ژن لە بازاڕەکاندا وەکو کۆیلە فرۆشران.
هەتا ئەمڕۆش خەڵکی شەنگال نازانن کەی دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
موعتەبەر شیروانی و دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەیەکی تایبەتی ئێمە و سیاسەت ئاوڕێـکیان لەو کارەساتە دایەوە.