Accessibility links

سه‌لاح ئه‌حمه‌د: ئه‌وه‌ی له‌ ئیزیدیه‌کان قه‌وماوه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ و پێداویستیه‌کان له‌ توانای هه‌موو که‌سێکدا نییه‌


Ezidi
Ezidi

ساڵێک تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر داگیرکردنی شه‌نگال له‌ لایه‌ن تیروریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ که‌ له‌ ده‌رئه‌نجام هه‌زاران ئاواره‌ بوون و سه‌دانیش کوێله‌ی‌ ئیسلامیسته‌کانی داعش بوون. ئاخۆ پاش ساڵێک تا چه‌ند لایه‌نه‌ په‌یوه‌ند داره‌کان به‌ هانایانه‌وه‌ گه‌یشتوون؟

Ezidi girls
Ezidi girls

​سه‌لاح عارف ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ راستی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردی له‌ لایه‌نی خۆیه‌وه‌ کارێکی زۆر گه‌وره‌ و باشی کرد و فریایان که‌وتن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ توانای هه‌رێمێکی وه‌کو کوردستاندا نییه‌، به‌ڵکو توانای زیاتر و بنه‌مای ده‌وڵه‌تێکی ئه‌وێ. کاک سه‌لاح هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رێکخراوه‌ سڤیل و نه‌ حکومیه‌کان NGO هاوکارێک زۆر گه‌ووره‌ بوون بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ له‌ ئوردوگاکان و هه‌موو شوێنه‌کانی تردا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی دوو میلیۆن خه‌ڵک له‌ شارێکی وه‌کو دهۆکدایه‌ تواناکان زۆر له‌ سنور به‌ ده‌رن. کاک سه‌لاح ده‌شڵێت ئه‌مه‌ی که‌ ده‌کرێت گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ لێمان قه‌وماوه‌ له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ و پێداویسته‌کان زۆر گه‌وره‌یه‌ و له‌ توانای هه‌موو که‌سێک به‌ده‌ره‌ و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و رۆله‌ی وا نییه‌ که‌ باس ئه‌کرێ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00

XS
SM
MD
LG