Accessibility links

زوبێر ئاێدار: ئێمه‌ له‌ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا، کۆشکی سپێ و کۆنگریس داوا ده‌کین له‌ کێشه‌ی کوردا رۆڵێکی ئاشتیانه‌ ببینن


Zubeyir Aydar
Zubeyir Aydar

تورکیا پتر له‌ هه‌فته‌یه‌که‌ هێڕشه‌ ئاسمانیه‌کانی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان هه‌ر وا به‌رده‌وامه‌ له‌ ده‌مێکدا تورکیا ده‌ڵێت گوایه‌ شه‌ری داعش ده‌کات. ترسێکی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ر پرۆسه‌کانی ئاشتی کۆتایی پێیان بێت.

PKK fighters
PKK fighters

​زوبێر ئاێدار‌ ئه‌ندامی کونسه‌یا کۆما جڤاکن کوردستان KCK له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دانۆستاندنه‌کان کۆتایی پێی نه‌هاتوه‌، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان له‌ مانگی ئازار وتو وێژه‌کانی هه‌ڵگه‌راند و ووتی وتو وێژکردن نییه‌، ماف نییه‌، کۆمیته‌ی چاودێر نییه‌ و پرسێکی کوردیش نییه‌ و به‌م جۆره‌ پرۆسه‌که‌ کۆتایی پێیهات. کاک زوبێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئێمه‌ وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادی ده‌مانه‌وه‌ی به‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ کار بکه‌ین، وه‌ به‌ جیهان بڵێن ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌ رێگای سیاسیی، دیپلۆماسی و ئاشتیانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا بریاری شه‌ری داوه‌ و ئێمه‌ش ناچارین له‌ خۆمان به‌رگری بکه‌ین. کاک زوبێر ده‌شڵێت هه‌لویستی یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان لاوازه‌ و ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لا هه‌وڵ بده‌ن نه‌ک ته‌نها لایه‌نی تورکی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو بهێنه‌ سه‌ر مێزی دانوستاندن. کاک زوبێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئێمه‌ له حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا. له‌‌ کۆشکی سپی و له‌ کۆنگریس داوا کارین له‌ کێشه‌ی کوردا، به‌ تایبه‌تی له‌ باکور رۆڵێکی ئاشتیانه‌ ببینن و هه‌ر به‌و جۆره‌ له‌گه‌ڵ تورکدا دیالۆگیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کوردیشدا دیالۆگیان هه‌بێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:37 0:00

XS
SM
MD
LG