هەرچەندە لە مێژەوە خەڵکێـکی زۆر لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق ڕەخنەی زۆریان لە حکومەتی هەرێم هەیە بەوەی کەمتەرخەمە لە دابینکردنی خزمەتگوزاریـیە سەرەکیـیەکانی وەکو ئاو و کارەبا و سووتەمەنی بۆیان، بەڵام لە پاش سەرهەڵدانی شەڕی داعش و دواکەوتنی موچەی کارمەندانی حکومەت هێندەی دیکە ناڕەزایـیەکان زۆرتربوون.
لەوەتای ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن و دامەزراندنی سیستەمی نوێ لە عێراقدا، حکومەتی هەرێم ساڵانە بە ملیاران دۆلاری وەکو بوجە لە خەزێنەی حکومەتی ناوەندی وەرگرتووە، ئەمە بێ لەو داهاتەی لە نێو هەرێمەکەدا دەستی دەکەوێت. باڵەخانە و کۆشک و تەلاری جوان لە شارەکاندا دروسـتکراون، جادەیەکی زۆر قیرتاو کراون، هێڵی کارەبا بۆ زۆر ناوچەی دوردەست ڕاکێشراون، بەڵام هەتا ئێسـتا دوو پـرۆژەی مەزنی سـتراتیژی نەکراون. بەڵی ڕاستە چەند وێزگەیەکی بچوکی بەرهمهێنانی وزەی کارەبا دامەزرێنراون، بەڵام لەو قەبارەیەدا نیین کە کێشەی بێ کارەبایی کەمبکەنەوە.
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە حکومەتی هەرێم نەک پاشەکەوتی لەو ملیاران دۆلارە نیـیە، بەڵکو قەرزداریشە و بە تەمای قەرزیشە.
پـرسیار لێرەدا ئەوەیە:
هۆکاری ئەم حاڵەتە چیـیە؟
حکومەتی هەرێم لەم دۆخە چی بکات؟
چۆن وەها بکرێت ئەم بارە ناهەموارە هەر هیچ نەبێت سووک بکرێت بەسەر پـێشـمەرگە کە لە ئێسـتادا شەڕی داعش دەکات؟
چۆن کۆمەڵی نێودەوڵەتی بتوانێت یارمەتی حکومەتی هەرێم بدات تاوەکو بەسەر دۆخەکە زاڵبێت؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
عەلی حەمە سـاڵح، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق.
شـیلان شێخ جەعفەر، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق.