Accessibility links

دکتۆر چیا عه‌باس: سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕاگرتنی هاوسه‌نگیه‌.


له‌چه‌ند ڕۆژێ داهاتوودا و له ‌20ی ئه‌م مانگه‌دا ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کۆتای دێت، تائه‌و ده‌مه‌ی ئه‌م پرسه‌ به‌لایه‌کدا ده‌که‌وێت دۆخی کوردستان به‌قۆناغێکی هه‌ستیاردا ده‌روات، به‌هۆی ئه‌و جیاوازی بینینه‌ی له‌نێوان لایه‌نه سیا‌سیه‌یکان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌وپۆسته‌دا، ئه‌م پرسه‌ش هێند گرنگه‌ وڵاتانی هه‌رێمه‌که‌دا و ته‌نانه‌ت زلهێزه‌کانی له‌ناوچه‌کدا کاریگه‌ریان هه‌یه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌رخت و به‌شداری گفتووگۆکان ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مرۆ شاندێکی وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی کوردستانی کردوه‌. به‌شداربوونی ئه‌مریکا چی ده‌گه‌ێنێت؟

له‌مباریه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا وتوێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر چیا عه‌باس نوسه‌رو چاودێری سیاسی کردوه‌.

دکتۆر چیا ده‌ڵێت هاتنی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ باڵایه‌ هێمای سیاسی خۆی هه‌یه‌ له‌وه‌شدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێران و تورکیا و نێوان سونه‌و شیعدا سیاسه‌تی ڕاگرتنی هاوسنگی په‌یڕه‌وده‌کات‌، ئه‌گه‌ر ململانێ هه‌بوو هه‌وڵه‌دا له‌نیوانیاندا ڕۆڵ ببینیت و له‌یه‌کیان نزیککاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مریکا کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ته‌نها به‌کێشه‌یه‌کی ناوخۆی هه‌رێم نابینێت به‌ڵکوو به‌کاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ناوجه‌که‌ دیبینێت، له‌وڕوانگه‌یه‌وه‌‌ ئه‌و ئارامیه‌ی له‌کوردستاندا هه‌یه‌ به‌پیویستی ده‌زانێت بۆ به‌رده‌وامبوونی چه‌نگ دژ به‌ڕێکخراوی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گيڵ دکتۆر چیا عه‌باس نوسه‌رو جاودێری سیاسی کردوه‌.

زیانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:32 0:00

XS
SM
MD
LG