Accessibility links

ئارڤین ئه‌حمه‌دیپوور: ئێران ئه‌و ئاگر به‌سه‌ی پێشل کردووه‌ و شیانی هه‌یه‌ پێکدادانی گه‌وره‌تر و به‌ هێزتر بێته‌ ئاراوه‌


Arvin Ahmadipour
Arvin Ahmadipour

به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌کی یه‌کینه‌کانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان YRK دیسانه‌و شه‌ر و پێکدادان هه‌بوه‌ له‌ نێوان گه‌ریلاکانی کۆدار و پاسدارانی کۆماری ئیسلامی. کۆماری ئیسلامی که‌ تازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و وڵاته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی جیهان به‌ رێکه‌وتنێک گه‌یشتووه‌ و گوایه‌ ئه‌یه‌وێ بگه‌رێته‌وه‌ نێۆ کۆمه‌ڵگای نێۆنه‌ته‌وه‌یی، بۆ له‌ کاتێکی وه‌هادا ئه‌م شه‌ڕ پێی فرۆشتنه‌؟

Kodar- "Free and Democratic Society of Eastern Kurdistan,”
Kodar- "Free and Democratic Society of Eastern Kurdistan,”

ئارڤین ئه‌حمه‌دیپوور به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆدار له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" ئه‌وه‌ نزیکه‌ی ساڵێکه‌ کۆماری ئیسلامی له‌ هه‌وڵی میلیتاریزه‌کردنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجه‌ له‌ دووای رێکه‌وتننامه‌که‌ی ناوکی ئێران ئه‌م سیاسه‌ته‌ زۆرتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و بێگومان شیانی هه‌یه‌ پاش رێکه‌وتنه‌که‌ ده‌ستی ئێران ئاوه‌ڵاتر بێ بۆ سه‌رکوتی ناوخۆیی. کاک ئارڤین هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیونه‌کاندا شه‌ر و پێکدادان هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ و له‌و 6 – 7 پێکدانانه‌دا نزیکه‌ی 23 پاسدار کوژرابوون وه‌ به‌و جۆره‌ش چاوه‌روان ده‌کرێت ئۆپه‌راسیونه‌کان(کرداره‌کان) روو له‌ زیادبوون بچێت. کاک ئارڤین ده‌شڵیت پێشتر ئاگر‌ به‌سێک له‌ نێوان ئێمه‌ و ئێراندا هه‌بوو به‌ڵام ئێران ئه‌و ئاگر به‌سه‌ی پێشل کردووه‌ و شیانی هه‌یه‌ پێکدادانی گه‌وره‌تر و به‌ هێزتر بێته‌ ئاراوه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:47 0:00

XS
SM
MD
LG