Accessibility links

تارا حوسه‌ین: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌ دژی ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا له‌ تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ ئارادیه‌ به‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌ستیپێکردووه‌


Tara Hussain
Tara Hussain

له‌ کار و ژیانی رۆژانه‌دا هه‌ندێ پێوانه‌ و چوارچێوه‌ هه‌یه‌ که‌ مرۆڤ هه‌وڵ ده‌دات رێزیان لێ بگرێت و پێشیلیان لێ نه‌کات، به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌ پشتی دیواره‌ یه‌لیکترۆنیه‌کانه‌وه‌ هه‌ندێ که‌سان خۆیان شاردونه‌ته‌وه‌ و مۆنتاژی وێنه‌ی هه‌ندێ له‌ خانمه‌ بزاڤگه‌ر و رامیار زانه‌کانی باشوری کوردستان ده‌که‌ن به‌ مه‌به‌ستی زراندن و له‌که‌دارکردنی که‌سایه‌تیان.

Begard.Evar.Sirwa
Begard.Evar.Sirwa

​خانم تارا حوسه‌ین جێگری هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ ته‌وه‌رێکی گرنگه‌ و ئێوه‌ یه‌کمین ده‌نگی راگه‌یاندنن که‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن بۆ ئه‌و ته‌وه‌ره‌ قسه‌ له‌سه‌ر بکرێ، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێکه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ بۆ که‌سێک و دوو که‌س نییه‌، ئه‌توانم بڵێم زۆرێک له‌ چالاکوانانی گرتوه‌ته‌وه‌، کۆمه‌ڵێک په‌یج له‌ فه‌یس بوک و تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر درووست کراوون و لێره‌دا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌ دارێژکراوو، هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی هه‌ندێک ده‌نگیان بڵنده‌، ئه‌وانه‌ی بوون به‌ نوێنه‌ری ژنان وه‌ یاخود بوون به‌ نوێنه‌ری خه‌ڵک، به‌ هه‌موو که‌م و کورتیه‌کانه‌وه‌ به‌ڵام دووا جار بوون به‌ چقلی چاوی ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ ره‌گه‌ز گه‌را و ره‌گه‌ز په‌ره‌سته‌ی ئه‌مرۆ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا فه‌رمانره‌وا و سیاسه‌ت ده‌کا. تارا خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵیت به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ جێگای نگرانی ئێمه‌یه‌ وه‌کو ژنان وه‌ جێگای نگرانی هه‌موو ئازادی خوازێکه‌، ئه‌مرۆ له‌ باشور کوردستان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ستپێکردووه‌، وه‌ بێگومانێین له‌وه‌ی ئه‌مه‌ به‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌ستیپکردووه‌ و پشتێوانی ئه‌کرێت و پاره‌یه‌کی زۆر و بودجه‌یه‌کی باش دابین کراوه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م په‌یجانه‌ کار ئه‌که‌ن بۆ ناشیرین کردن و ریسواکردنی ئه‌و ژنانه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:04 0:00

XS
SM
MD
LG