Accessibility links

ئه‌حمه‌د میره‌: له‌وه‌ ناچێت ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی پرۆژه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م په‌سه‌ند بکات


Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌
Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

له‌ کاتێکدا یه‌کێتی، گۆڕان، کۆمه‌ڵ و بزوتنه‌ه‌وی ئیسلامی پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ئاماده‌ کردبوون بۆ ده‌رباز بوون له‌و ته‌نگه‌ژه‌ی که‌ به‌رۆکی هه‌رێمی گرتووه،‌ له‌ملاوه‌ دکتۆر به‌رهه‌م سالح پرۆژه‌یه‌کی تری خستوه‌ته‌ به‌ر ده‌ست، هه‌رچه‌ند زووه‌ به‌ڵام بێگومان کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه‌. ئایا پرۆژه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م رزگارکه‌ری هه‌رێمی کوردستانه‌ له‌و قه‌یرانیه‌ی که‌ به‌ هۆێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی تووشی بوه‌؟

puk
puk

ئه‌حمه‌د میره‌ سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری لڤین پریس له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌ ده‌رچوونیک ‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه‌ تێپه‌رێ، ئه‌وه‌ی کاک به‌رهه‌میش کردوویه‌تی به‌شێکه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رباز بوونێک بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و بارودۆخه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وا دایبنێن که‌ هۆکاری سه‌ره‌کی بێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ سازان بێته‌ ئاراوه‌ وه‌ کۆده‌نگی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی له‌سه‌ر درووست بێ ره‌نگه‌ هێشتا کاتێکی زوو بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکه‌ی. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پرۆژه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی توندی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان وه‌ رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی توندی پایه‌کانی یه‌کێتی و هه‌ندی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بۆه‌ته‌وه‌ که‌ ئێستا له‌ کۆبونه‌وه‌دان که‌ پێی ناچێت ره‌وشه‌که‌ وه‌کو خۆێ له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه‌ په‌سه‌ند بکرێ. کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستکاری سیستمه‌که‌ نه‌کرێ وه‌ ده‌ستکاری سیستمی سیاسی نه‌کرێ له‌ سیستمێکی سه‌رۆکایه‌تیه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی ئێمه‌ تووشی هه‌مان ئه‌و کێشانه‌ی‌ پێشوو ده‌بینه‌وه‌ که‌ ناتوانین وا وێنای که‌ین که‌‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌توانێ رۆڵی کاریگه‌ری خۆێ له‌ سیستمی سیاسیدا بگێڕێ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:55 0:00

XS
SM
MD
LG