Accessibility links

هێمن مامه‌ند: نمایشی زرێپوش و ماشینه‌ له‌شکه‌ریه‌کان له‌ خیابانه‌کانی هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ لایه‌نه‌کان و په‌رله‌مانی کوردستان


Hemn Mamand
Hemn Mamand

دوێنی که‌ بۆ یه‌کمین جار له‌سه‌ر فه‌یس بوک نمایشی زرێپوش و ماشینه‌ له‌شکه‌ریه‌کان له‌ خیابانه‌کانی هه‌ولێردا پێشان درا، مرۆڤ جۆره‌ هه‌ستێکی ده‌کرد ئاخۆ بۆ له‌م کاته‌دا که‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان فراکسیۆن و لایه‌نه‌کان ئه‌وه‌نده‌ گرژه‌ کارێکی وا ئه‌نجام ده‌درێت؟

رۆژنامه‌وان هێمن مامه‌ند له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی که‌ له‌ باشوری کوردستان یان له‌ کوردستانی عێراق رووی دا نێشاندانی هێزێکی به‌ ئیراده‌ی سیاسی بوو له‌ دژی ئه‌و چوار لایه‌نه‌ی ترکه‌ ئێستاکه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وه‌ یاخود پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌موار بکه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌ دێوێک له‌ دێوه‌کان و به‌ شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ و نه‌ راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نانه‌، به‌ تاێبه‌تی سۆرانه‌وه‌ی ئۆتومبیله‌کانی وه‌ یاخود ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ له‌ ده‌وری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، ‌ ئه‌مه‌ خوێ له‌ خۆێدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان که‌ بریار وایه‌ له‌ هه‌فته‌ی ئاێینده‌دا کۆبونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی بکات سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسایی هه‌مواری کردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پێیم وایه‌ ئه‌مه‌ نگرانیه‌کانی هه‌موو لایه‌نه‌کانی لێ که‌وتوه‌ته‌وه‌ و بگره‌ خودی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی که‌ هاوکات سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:59 0:00

XS
SM
MD
LG