لەگەڵ نزیکبوونەوەی بە کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، کێشە و ناکۆکیتـیەکانی نێو لایەنە سیاسیـیەکانی هەرێمدا زیاتر دەبن و تەنانەت بووەتە مایەی جیاوازی لە نێو خودی پارتەکانیشدا.
چەند ڕۆژێـک لەمەوبەر دکتۆر بەرهەم سـاڵح جێـگری دووەمی سـکرتێری کشتی یەکێتی نیشـتیمانی کوردسـتان پـرۆژەیەکی پـێشـنیارکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
ئەمە بابەتی بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا بوو کە لە لایەن دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا پـێشـکەشکرا و میوانەکان ئەم بەڕێزانە بوون:
سەعدی ئەحمەد پـیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
ڕۆژنامەوان شێرزاد شێخانی.
سەعدی ئەحمەد پـیرە دەڵێت پـرۆژەکەی دکتۆر بەرهەم ڕەتنەکراوەتەوە و مەکتەبی سیاسی پـرۆژەکەی پەسەندکردووە و ئێسـتا بووەتە پـرۆژەی یەکێتی بۆ چاکسازی لە کۆمەڵێـک بواردا.
ڕۆژنامەوان شێرزاد شێخانی ئەویش لای خۆیەوە دەڵێت ئەگەر بێت و ئێمە بۆ 70 سـاڵی دیکەش چاوەڕێی بکەین ئەم بابەتە کۆتایی پـێنایەت و لایەنەکان ناتوانن سـازدان لەسەری بکەن. دەشڵێت سـازدان بە بۆچوونی پارتی ئەوەیە مەسعود بارزانی جارێـکی دیکە لە دەسەڵات بمێنێتەوە و هەتا لە تەمەندا مابێت سەرۆکی هەرێم بێت، لایەنەکانی دیکە ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی پـێویستە سیستەمی سیاسی لە کوردسـتاندا بگۆڕدرێت.