کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتی کوردستان له شاری سلێمانی ده‌که‌نه‌وه.
شێرزادی عادل ئێزیدی نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژئاوا له هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی " هیوادارین ئه‌م باره‌گایه ببێت به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ پته‌و کردن و به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو دیوی ڕۆژئاوا‌و باشوور".
هه‌روه‌ها ڕایشیگه‌یاند که له پاشه‌ڕۆژدا هه‌وڵ ده‌درێت ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌ولێر و شاره‌کانی تریش بکرێته‌وه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان ژیار محه‌مه‌د ببیسته.