Accessibility links

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: ڕێگه‌یان نه‌داین بگه‌ڕێینه‌وه‌ هه‌ولێر


ئه‌ندامانی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانیان بۆ هه‌ولێر له‌لایه‌ن بازگه‌یه‌کی ئاسایشییه‌وه‌ ڕێگایان لێگیراوه‌ بچنه‌ ناو شاره‌که‌وه‌.

عه‌لی حه‌مه ساڵح یه‌کێک له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی که‌ ڕێگای لێ گیراوه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند " له‌لایه‌ن بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌وه‌ ڕاگیران زۆر هه‌راسان کراین، ئۆتۆمبێله‌کانیان پشکنین له‌ ئه‌نجامدا ڕێگه‌یان نه‌داین بچینه‌ ناو هه‌ولێره‌وه‌ ه‌ ده‌شڵێت و ده‌شیان ناسین یه‌ک به‌یه‌ک ناوه‌کانیان ده‌ناسینه‌وه‌".

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح داواشی له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ هه‌بێت.

به‌پێی میدیاکانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق ژماره‌یه‌ک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ناڕه‌زایی خۆیانیان ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌م کاره‌.

زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان ژیار محه‌مه‌ددایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:26 0:00

XS
SM
MD
LG