ئەنجومەنی شۆرای هەریم کە لە پێشدا کەمتر ناوی لە ناواندا بوە گوایە بریارێک دەردەکات لە درێژکردنەوەی مانەوەی سەرۆکی هەرێم لە پۆستەکەیدا بۆ دوو ساڵی تر، ئاخۆ بریاری ئەو ئەنجومەنە تا چەند یاساییە و تا چەند قورسایی هەیە؟
فاروق جەمیل وەزیری پێشووی داد لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو بریارە هیچ یاسایی نییە لەبەر ئەوەی دوو مادە لە یاسای ئەنجومەنی شۆرا چارەی ئەو کێشەی کردووە، مادەی هەشت و نۆ، کە هەشت باسی ئەوە دەکات کە ئەگەر ناکۆکیەک لە نێوان دوو لایەنی باڵا هەبوو لە ناو هەرێمدا داوایان دەکرد لە ئەنجومەنی شۆرا بریارێک دەر بکات لەسەر کێشە و ناکۆکیەدا، بەڵام ئەو بریارە بە پێی مادەی هەشت مەرجی پیادەکردنی نییە بەلکو تەنها راوێژکاریە وە مادەی نۆ باس لەو پرسانە دەکات لە ناو دەستەکانی حکومەت نە وەک پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم، وەکو وەزارەت لەگەڵ وەزارەت وە یاخود وەزارەت لەگەڵ یەکێک لە دەستەکانی حکومەت. کاک فاروق هەر وەها دەلێت ئەوەی من بیستوومە جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سەربەخۆ بە بێ ئەوەی پرس بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات کتابی ئاراستەی ئەنجومەنی شۆرا کردووە لە دەمێکدا سەرۆکی پەرلەمان بوە و لە پشوودا نەبوە. کاک فاروق دەشڵیت ئەو ئەنجومەنە لە ژێر کاریگەری لایەنێکی سیاسیدا ئەو کارەی کردووە وە ئەنجومەنی شۆراش لەبەر ئەوەی نە یاسیی بوە واژووی نەکردووە".