سەرۆک وەزیری تاێلاند پرایوث چان ئوچا ووتی کاربەدەستان لە رۆژی سێشەممە لە گەراندا بوونە بە دووای هەندێ لە گۆمانلێکراوان کە لە کامیراکانی ئاسایشدا بینراوون لەو شوێنەی تەقینەوەک لە پاێتەختی وڵاتەکەدا بەلای کەم 12 کەسی کوشت و فەرەتر لە 120 کەسی تریشی بریندار کرد.
ئەو ووتی کەسانێک هەن بە جۆرەها هۆ لە هەوڵی تێکدانی وڵاتەکەدان.
ئەو لە ووتارێکی تەلفزیونیدا ووتی ئەو هەوڵانەی لە ئارادایە بۆ تێکدانی وڵاتەکە جا بە هۆێ رامیاری، ئابوری ، گەشتبەری وە یاخود هەر هۆیەکی تر بێت، حکومەت کار دەکات هەرچە زووتر لە دوزینەوەی ئەو تاوانبارانە لە هەر تۆرێکدا کە دەستیان هەبێت و دادگایی کردنیان.
کاربەدەستێک ووتی بە دووای کەسێکدان کە لە کامێراکانی ئاسایشدا دەرکەوتووە هەر بە ماوەیەکی کەم پێش تەقینەوەکە لە درەنگانێکی رۆژی دووشەممەدا و لە ڤیدیوەکە کە لە رۆژی سێشەممە بڵاو بوەتەوە پیاوێک پێش ئەوەی شوێنەکە بە جێ بهێڵی کۆڵەبارەکەی وە یاخود باگپاکەکەی لەسەر ئیسکەملیەک دادەنێ، کاربەدەستان دەڵێن هەر پاش ئەوە تەقیوەتەوە.