لە 20 ی مانگی هەشت، ماوەی ئەو دوو سـاڵە کۆتاییهات کە پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان بۆ سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانیان درێژکردەوە.
لایەنەکانی نێو پەرلەمانی هەرێم هەتا ئێستا بە هیچ ڕێکەوتنێـک نەگەیشتوون لەوەی ئایا مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم بمێنێتەوە یان نا.
پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت بەپـێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی شورای هەرێم ماوەی دوو سـاڵی دیکە لە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ مەسعود بارزانی درێژکراوەتەوە، بەڵام لایەنیش هەن، وەکو گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ دەڵێن ئەو ئەنجومەنە ماف و دەسەڵاتی بڕیاردانی نیـیە.
هەرچەندە دکتۆر فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی لە پاش پـێنجەمین کۆبوونەوەی پـێنج لایەنە سەرەکیـیەکە گوتی لەسەر 13 بڕگە ڕێکەوتوون، بەڵام هێشتا لەسەر میکانیزمی چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم گفتوگۆی لەسەر ناکراوە و دانراوە لە کۆبوونەوەی داهاتوو باسی لێبکەن.
پارتی دەیەوێت سەرۆک ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، بەڵام یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ دەیانەوێت لە نێو پەرلەماندا دەستنیشانبکرێت.
پـرسیار لێرەدا، حزبەکان بۆچی لەسەر ئەم خاڵە زۆر پـێدادەگیری دەکەن لە کاتێـکدا بە هەر کامێـکیان بکرێت لە ئەنجامی دەنگی خەڵکەوەیە؟
بۆ پارتی پیداگیری دەکات کە دەبێت هەر مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم بمێنێتەوە لە کاتێـکدا دوو خولی سەرۆکایەتی و دوو سـاڵی درێژکردنەوەکەشی تەواوکردووە؟ لە هەمان کاتیشدا بۆ لایەنەکانی دیکە پـیداگیری دەکەن کە نابێت مەسعود بارزانی ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەی درێژبکرێتەوە؟
ئایە پـۆستی سەرۆکایەتی هەرێم هێندە گرنگە بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمەکە، تاوەکو ئەو ناکۆکیـیە گەورەیەی لێبکەوێتەوە؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
دکتۆر دانا سەعید سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی پـێشـووی هەرێمی کوردسـتانی عێراق.
فارس نەوڕۆڵی، بەرپـرسی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردسـتان لە پارێزگای سلێمانی.