Accessibility links

عووسمان حەمە سەعید: پرۆژەی ئێمە داوای مانەوەی سەرۆکی ئێستا و جێگرەکەی دەکات و ئەنجومەنێکی نیشتمانی کە سکرتێری هەموو حێزبەکانی تێدا بێت


Kurdistan Communist Party - Logo
Kurdistan Communist Party - Logo

تا دێت دانوستاندن و کۆبۆنەوەکان لە بارەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم هەر وا بەردەوامە و دەر ئەنجامێکی لێ نەکەوتوەتەوە. ئاخۆ پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لەم دانوستاندنانەداخۆێ لە کوێ دەبینێتەوە؟

عووسمان حەمە سەعید بەرپرسی پەیوەندیەکانی سلێمانی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان و سەرۆکی ساندیکای ساختمان سازی – لقی سلێمانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە ڕەچاوکردنی ئەو هەل و مەرجەی لە هەرێم دا هاتوەتە ئاراوە ئێمە پرۆژەیەکمان هەیە کە باس لە سەرۆکایەتیەکی تازە دەکات، ئەنجومەنێکی تازە درووست بێت بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، ئەم ئەنجومەنە سەرۆکی ئێستای هەرێم و جێگرەکەی تێدا بێ و لەگەڵ سکرتێری هەموو ئەو حیزبانەی لە پەرلەماندا بە یاسایی کورسی پەرلەمانیان هەیە وە بۆ ماوەی ساڵێک بێت. ئەم ساڵە بتوانێ رەشنووسی دەستوری هەرێمی کوردستان بنووسرێتەوە و کێشەی سەروکایەتیش یەکلا کرێتەوە. کاک عووسمان هەر وەها دەڵێت ئەگەر هات و لە ماوەی ئەو یەکساڵەدا پرۆسەی دەستور یەکلا نەکرایەوە و لەو کاتەی دەخرێتە ریفراندوومەوە بگەرێنەوە بۆ رای گەل، کە گەل بریار بدات لەسەر ئەوەی ئایا هەڵبژاردنی سەرۆک لە ناو خەڵکەوە بێت یان لە پەرلەمان. کاک عووسمان دەشڵێت ئێمە لەگەڵ سازانی نیشتمانی داێن لەبەر ئەوەی هەلومەرجەکە وا پێویست ئەکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:00 0:00

XS
SM
MD
LG