Accessibility links

سۆران خدری:مەسعود بارزانی لەبەر کۆمەڵە هۆکارێک لا ناچێت


Soran Khedri
Soran Khedri

ئەوەی ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەری دەمە و دەست لە رێگای ئامرازە ئەلیکترۆنیەکان و تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەگاتە جیهانی دەرەوە ، ئەوەی لەوێ دەگوزەرێ تا چەند کارێکی ئاساییە کە شیانی هەیە لە هەر وڵاتێکی تردا روو بدات؟

سۆران خدری چاودێر و چالاکی کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" پێگەی سیستمی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی لە باشوری کوردستان لە شێرازەی سروشتی خۆێ تێپەریوە، کاتێکیش کە کۆمەڵگا لە هەر سێ بوارەوە لە شیرازەی خۆێ تێپەڕی یا ئەو شیرازەیە بە شێوەیەکی سروشتی لە پێگەیێکەوە بۆ پێگەیێکەوە ئاڵۆگۆری بەسەردا نەهات و پێشکەوتنێکی بە خۆیەوە نەبینی، بێگومان ئەکەوینە ئەو واقیعەتەی لە باشوری کوردستان هەیە، کەواتە دابەش دەبێت بە سەر چەندین چینی بەرژەوەندی خواز.کاک سۆران هەر وەها دەڵێت نەک هەر من، چاودێرانی تریش لەو بروایەدان ئەگەر بێت و کارە ئەرینەیەکان و نەرینیەکانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکەین و بەراوورد وهەڵسەنگاندنیان بکەین دەبینین کاریگەریەکی زۆر نیگەتیڤانەی لە دەرەوەی وڵات هەیە بە تاێبەتی لە ئاستی کۆمەڵگاکان و رێکخراوە سڤیلیەکاندا. کاک سۆران دەشڵێت مەسعود بارزانی لا ناچێت لەبەر کۆمەڵە هۆکارێک لە نێوانیان هۆکاری ئاسایشی بۆ سیستمی جیهانی، ئابوری و ململانی تیرەیی لە نێوان شیعە و سوننە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:49 0:00

XS
SM
MD
LG