Accessibility links

محەمەد تۆفیق ڕەحیم: لە کۆبوونەوەکانی داهاتووشدا هەمان هەڵوێستی جارانمان دەبێت


بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەڵوێستی جارانمان هەیە و ئەو بەرنامەیەی پێشكەش بە پەرلەمانمان كردووە ئەوە بەرنامەی ئێمە ئامادەین بەتەنها لەسەر ئەو بەرنامەیە گفتوگۆ بكەین.

محەمەد تۆفیق ڕەحیم لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا لەوەڵامی پرسیارێكدا ئەگەر ئێوە سوربون لەسەر داواكاری پێشووتان و پارتیش سووربوو لەسەر داواكاری خۆی كەواتە سودی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان چیە؟ وە دەڵێت ئەگەر وابێت دەبێت بڕیارێك لەسەر مەسەلەی ئەم كۆبوانە بدەین ئیتر دەبێت چاوەڕوان بین تا سبەینێ‌ بزانین دۆخەكە چۆنە؟.

پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند لە دوای كۆتایی هاتنی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم لە(20) ی ئابەوە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەبێتە سەرۆكی هەرێم بۆ ماوەی دوومانگ،بەڵام تائێستا بزوتنەوەی گۆڕان و هیچ لایەنێك باسی ئەم بابەتەی نەكردۆتەوە،محمەد تۆفیق ڕەحیم لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی نەیانتوانی سەرۆكایەتی هەرێم ڕابگەیەنن؟بەدەنگی ئەمریكای وت"دەبێت لەپەرلەمانتاران بپرسن" .

دەقی ڕاپۆرتی پایمنێرمان ژیار محەمەد لەسەر بنەمای وتووێژێکی لەگەڵ محەمەد تۆفیق ڕەحیم.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:20 0:00

XS
SM
MD
LG