Accessibility links

شیرین ره‌زا: چاکسازیه‌کانی حه‌یده‌ر عه‌بادی کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نده‌ڵکاران دروستکردوه‌.


شیرین ره‌زا - Shirin Raza
شیرین ره‌زا - Shirin Raza

خۆپیشاندانه‌کانی له‌عێراق ده‌کرێت ته‌نها دژ به‌که‌می خزمه‌تگوزاری و بوونی گه‌نده‌ڵکارانه‌‌، یاخوود عێراق به‌قۆناغێکی نوێدا تێده‌په‌ڕێت و دانیشتوانی ئه‌یانه‌وێت گۆڕانکاری به‌کن؟

گله‌یی له‌وه‌ ده‌کرێت که‌سانی تێکده‌ر ده‌رفه‌تیان هێناوه‌ و که‌وتوونه‌ته‌ نێو خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌، ئه‌مه‌ تاچه‌ند ڕاسته‌؟.

مه‌ڕجه‌عیه‌تی ئاینی تاچه‌ند پشتیوانی داخوازیه‌کانی خۆپشانده‌ران ده‌کات؟. به‌شداربوونی لایه‌نه‌ ئاینیه‌کان وه‌ک عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق که‌ چه‌کدارن تاچه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وایی و خواستی خۆپیشانده‌ران ده‌بێت؟.

سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاکسازیانه‌ی کردوه‌یه‌تی تاچه‌ند ئه‌توانێت داواکاریه‌کان جێبه‌جێبکات، یاخوود له‌ئێستادا شه‌ڕی داعش ڕێگری له‌چاکسازی ده‌بێت؟

ئه‌مه‌ ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ خاتوو شیرین ره‌زا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
خاتوو شیرین ده‌ڵێت خۆپیشاندانه‌کان مافێکی ڕه‌وای هاوڵاتیانه‌ به‌‌نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری و هه‌ژاری داوای مافی خۆیان له‌ووڵاتی خۆیان بکه‌ن.

ده‌شلێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رێز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌پشتیوانی مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی و په‌رله‌مان هه‌نگاوێکی زۆر گرنگه‌ بۆ عێراق.

ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ خاتوو شیرین ڕه‌زا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتوێژه‌که‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:32 0:00

XS
SM
MD
LG