بێگومان کەس لە خۆشێدا وڵاتی خۆێ بە جێ باهێڵی ئەگەر فیشارێک نەهاتبیتە سەر بۆ ئەوەی مل بنێتەوە دەریایێکەوە کە چارەنووسی دیار نەبێت. ئەگەر لایەنە بەرپرسەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دەسەڵاتداری جیهان گرنگیەکی زۆرتر و لایەکی زۆرتریان لەو ئاوارانە بدابایەوە کارەساتێکی وا روو ئەدا؟
چالاکوانی کورد عارف نادری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەگەر وڵاتانی دونیا، بە تاێبەت وڵاتانی ئەوروپایی، وڵاتانی دەسەڵاتدار وە وڵاتانێک کە لە بواری ئابوریەوە بەهێزن و خاوەنی سامانێکی زۆرن لە بوارە جۆرا جۆرەکان، ئەگەر گرنیەکەی زیاتریان بە دۆخی ئەم خەڵکەی کە ئێستاکە رێگای وڵاتانی ئەوروپاییان لە پێش گرتووو وە خەریکن بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئاسوودە، بۆ وڵاتێکی ئاساوودە، بۆ ژیانێکی باشتر کایە لەگەڵ ژیانی خۆیان دەکەن وە رووبەرووی هەموو کەند و کۆسپ و مەرگ دەبنەوە وە ئامادە بن نرخێکی زۆریش بدەن واتە گیانی خۆیان بۆ ئەوەی لەو دۆخەدا دەرباز بدەن، گرنگی تەواویان بدایە، رەنگە ئەم کارەساتەی کە ئێستاکە دەیبینین وە رۆژ بە رۆژیش بەرینتر و بە قووڵتر دەبێتەوە رووی نەدابا. کاک عارف کە خۆێ یەکێک لەو کەسانەدایە کە تووشی هەمان دەردەر سەری بوە کە بەو رێگایەدا هاتووە، دەڵی بە داخەوە ئەو رێگایە بە تەواوی مەترسیدارە بە تاێبەت کە باس لە رێگای قاچاغ و هاتن بۆ ئەوروپا ئەکەین ، واتە باس لە سێ رێگا دەکەین، رێگای ووشکی کە لە قاچاغچیەکەوە بۆ ئەوەی تر دەست بە دەست ئەکرێت، ئەوەی تر رێگاێ دەریا نێوان تورکیا و یۆنان و رێگایەکی تر رێگای ئاسمانیە. سەبارەت بەوەی ئاخۆ بۆ ئەمانە روویان نەکردە مەکە، مەدینە، دوبەی وە یاخود قەتەر، دەڵی ئێمە دەبینین لەو وڵاتانەدا هیچ چەشنە رێز لە کەسایەتی مرۆڤەکان ناگێردرێت".