Accessibility links

ئەسعەد جانان: وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتیانە ئێمە چووین و جەنازەی ئەو 16 سەربازانەمان هێنا


Esat Canan ( Janan)
Esat Canan ( Janan)

لە سەر ئەنجامی پێکدادانەکانی رۆژانی رابوردوودا لە نێوان لەشکەری تورکی و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەڤەری گەڤەری حەکاری لاشەی 16 سەربازی تورک لە ناوچەکەدا بە جێ مان.

ئەسعەد جانان ئەندام پەرلەمانی پێشینی هەدەپە لە حەکاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "بۆ ماوە دوو رۆژ بوو لاشەی ئەو سەربازانە لەو ناوە کەوتبوو وە کەس نەچوو بیانهێنێتەوە، ئەمرۆ وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتیانە من لەگەڵ هاووڵاتیانی گەڤەر لە داێک و باوکان و کەسانی تر چوین و ئەو 16 جنازەمان هێنا سەرەرای ئەوەی قەدەغەکردن لە چوون بۆ ئەو دەڤەرانە. سەبارەت بەوەی ئاخو 10 لە هێزی تاێبەتی لەشکەری تورکی لای پارتی کرێکارانی کوردستان بە دیلی گێراوون، ووتی شیانی هەیە بەڵام ئێمە ئاگادار نیین. کاک ئەسعەد هەر وەها دەڵی هێشتا ناوچەکە ئاڵۆزە و دەنگی فرۆکە و تەقە بەردەوامە و بە هیوایە بارەکە باشتر بێتەوە و دەبێت ئەم شەرە رابوەستێت بە تاێبەت هەڵبژاردن لە پێشدایە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:56 0:00

XS
SM
MD
LG