Accessibility links

قادر رەزگەیی: ئەوەی دەوڵەتی تورکیا دەیکات پێشلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە


Qadir Razgayee
Qadir Razgayee

هەر وەکو باس دەکرێت لە کاتێکدا جیهان خەریکی شەری داعش دایە، لەولاوە تورکیا لە جیاتی هێڕشەکانی بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان تا دێت چڕتر دەکاتەوە و لە دەرئەنجام زیانێکی زۆر لە هاووڵاتیانی سڤیل کەوتووە و تازە لە چوونە ژورەوەی هێزە زەمینیەکانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان باس دەکرێت. کۆمکاری عەرەبی ئەو کارەی شەرمەزار کردووە و نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێچەوانەوە پشتێوانی خۆێ بۆ تورکیا دەربریوە. ئاخۆ هەڵویستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چیە؟

قادر رەزگەیی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە سەر لیستی یەکێتی نیشتمان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" حکومەتی هەرێمی کوردستان وە رێبەرایەتی سیاسی کوردستان ئێمە پێیمان وایە تاکە بژاردە لەبەردەم دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە دیالۆگ و گفتگۆ کردنە و بەردەوام بوونە لەسەر ئەو پرۆسەییە کە بە ناوی پروسەی ئاستی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە چوارچێوەی دەولەتی تورکیا دەستی پێکردووە. کاک قادر هەر وەها دەڵێت ئێمە پێمان وایە دەوڵەتی تورکیا دەبێ رێز لە بنەماکانی هاوسیەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بگرێ وە ئەوەی دەوڵەتی تورکیا دەیکات بەرامبەر بە خاک و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێشلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە. کاک قادر هەر وەها دەڵێت پەرلەمانی کوردستان شەرمەزاری ئەو پێشلکاریانە کردووە وە پەیامی بۆ هەردوو دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە ئەوە بوە هەرچی زووە بگەرێنەوە دانوستاندن و بەردەوام بوون لە سەر پرۆسەکانی ئاشتی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:28 0:00

XS
SM
MD
LG