چواردە سـاڵ لەمەوبەر بۆ یەکەم جار لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێرشێـکی لەناکاوی خوێناوی کرایە سەر ئەم وڵاتە کە بەهۆیەوە 3 هەزار کەس گیانیان لەدەسـتدا و بە هەزارانی دیکە برینداربوون.
هێرشەکە نەک هەر ئەم وڵاتە زلهێزەی جیهانی هەژاند، بەڵکو هەموو جیهانیشی سەرسامکرد. بۆیە لە هەموو دەزگا خاوەن بڕیارەکانی ئەمەریکا پـیاداچوونەوە بە هەموو سـتراتیژیـیەتەکانی ئەم وڵاتە کرایەوە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ یان دەرەوە.
کۆمەڵێـک گۆڕانی بەرچاو ئەنجامدران لەوانە، دانانی سیستمێـکی چاودێری کە نەک تەنها بۆ ناوخۆی وڵاتەکە، بەڵکو بۆ سەرانسەری جیهان. گرتنەبەری ڕێوشوێنی لەشکری بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی تێرۆر لە هەر شوێنێـکی ئەم جیهانە هەر لە پاکسـتان و ئەفغانسـتانەوە هەتا سۆماڵ و لیبیا. گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی چ لە فڕۆکەخانەکان و شوێنە گشـتیـیەکاندا. ئەمانە هەر هەموو هێشـتا نەیانتوانیوە کۆتایی بە تێرۆر لە جیهاندا بهێنن.
پـرسیار لێرەدا ئایا ئەم ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر توانیویانە مەترسی تێرۆر بڕەوێنـنەوە؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه دهبن:
دکتۆر جەبار قادر، شارەزا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دکتۆر کرمانج گوندی، شارەزا لە کاروباری ئەمەریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.