Accessibility links

محەمەد تۆفیق ڕەحیم: لەبەر بارودۆخی كوردستانی باكور بەشداری كۆنگرەكەی(ئاكپارتی)مان نەكرد


بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت،لەبەر بارودۆخی ئێستای باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەشداری كۆنگرەكەی(ئاكپارتی)یان نەكردووە.

لەو بارەیەوە محەمەد تۆفیق ڕەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەباند " بانگهێشت کرابوین بەڵام لەم بارودۆخەدا پێمان باش نەبوو بڕۆین بەشداری بکەین لەو کۆبونەوەیە".

ڕۆژی شەممە پارتی داد و گەشەپێدان لە توركیا كۆنگرەی حیزبەكەی ئەنجام دا و بۆ ئەو كۆنگرەیەش بە ڕەسمی بانگهێشتی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی كردبوو، نوێنەری هەریەک لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان ، یەكگرتووی ئیسلامی ، كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی لەكۆنگرەكەدا بەشداریان کرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:44 0:00

XS
SM
MD
LG