هاتنی ئەوەندە پەنابەر بۆ سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپا و وا لە پڕدا و بەو شێوە لای زۆر کەسان گومانێکی درووستکردووە.
دکتۆر کامران مەتین مامۆستای پەیوەندیە نێۆنەتەوەییەکان لە زانکۆێ سۆسێک لە ئینگلیستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە بروای من هاتنی ئەو شەپۆلە زۆرتر دەگەرێتەوە بۆ سەر ئەوەی کە بارودۆخی شەری ناوخۆ لە سوریا تا هاتووە بەددتر بوە، هێزەکانی داعش لە زۆر شوێن پێشرەویان کردووە، هێزەکانی سەر بە گروپەکانی دیکەش لە زۆر شوێن هێزەکانی رژێمی ئەسەد پاڵ ناوە. هێڕشەکانی رژێمی دەوڵەتی بەشار ئەسەدیش زۆر توند و تێژتر بوە لە ناوچە سڤیلەکانی ناو سوریا وە بارودۆخی کامپەکانیش لە تورکیا، لوبنان و بگرە لە ئۆردونیش، نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام باسی ئەوە دەکەن کە ئەوان پارە و توانایی بە ئەندازەی پێویستیان نییە بۆ ئەوەی کە بە ئەوان رابگەن، لەبەر ئەوە خەڵکێکی لەو کامپانەن دیارە هیواێیکیان بە ژیانێکی ئاسایی لەو وڵاتانە کە ڵێن ئێستا نەماوە، بۆیە هەوڵ دەدەن خۆیان بگەیینە ئەوروپا. دکتۆر کامران هەر وەها دەڵێت ئەو زانیارانەی من هەتا ئێستا بە دەستم کەوتووە لەو بڕوایەدا نییم پیلانێک لەمەدا بێت. سەبارەت بە شیانی ئەوەی تورکیا دەستی لەم کارەدا هەبێت و کەڵک لەو بۆشاییە وەربگرێت بۆ ئەنجاندانی پیلانە لەشکەریەکانی، دەڵێت رەنگە ئەوە بگۆترێت کە تورکیا ئەگەر بیەوێت دەتوانێ زۆرتر بەر بەم شەپولی پەنابەرە بگرێ وە رەنگە ئەو کەسانەی گومانیان هەیە رەنگە پێیان وابێ تورکیا رێگا دەدات بۆ ئەوەی گوشار بخاتە سەر ئەوروپا بۆ ئەوەی کە لە بارەی رژێمی ئەسەدەوە بۆچوونێکی توند و تێژتر بگرنە بەر و دەستێکەڵاوی لەشکەری، ئەوە لە تیورێدایە و لە رووێ گومانەوە مەنتقێکی تێدایە".