پاش ئەوەی جارێکی تر هەستی هەردوو کورد و تورک هاتە بریندار کردن، شەر درووست بوو، کوشت و کوشتار، سەرباز، گەریلا و هاووڵاتیانی سڤیل هاتنە کوشتن، جەزیرە وێران کرا و باری کوردستانی باکور ئاڵۆزتر بوەوە، پاش ئەو هەمووە، ئایا هێشتا دەرفەت بۆ دیالۆگ ماوە؟
زوبێر ئاێدار ئەندامی کۆنسەی رێڤەبەریا کۆما جڤاکن کوردستان KCK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" باکوری کوردستان لە باری شەردایە و بەڵکو شەرێکی زۆر توند، حکومەتی تورکیا بە هەموو تواناکانیەوە هێڕش دەبات و گەلی کوردیش ناچارە بۆ مانەوەی بەرگری لە خۆ بکات.
کاک زوبێر دەڵێت ئەم شەرە تەنها بە کوردستان سنووردار نییە بەڵکو شەڕێکە بو سەر هەموو دام و دەزگاە کوردیەکان لە تورکیا و لەوە دەچێت شەڕەکە توندتریش بێتەوە. کاک زوبێر دەشڵێت ئەمە خواستی ئێمە نەبوو، ئێمە وەکو گەلی کورد خوازیاری بەردەوام بوون لە سەر پرۆسەکانی ئاشتی داێن، بەڵام حکومەتی تورکیا هەر لە مانگی سێ ساڵی رابووردووەوە دیالۆگی راگرت و دەست کرد بە ئامادەکاریان بۆ شەر و دەستیشی بە ( پرۆڤەکاسیۆن) یان شەر پێی فرۆشتن کرد. کاک زوبێر لە درێژایی قسەکانیدا ووتی ئێستاکە ئێمە هەم لە بەرامبەر هەڵبژاردن و هەمیش لە بەرامبەر شەرداێن، ئەمە هەموو رێبازەکانی دەوڵەتە بە تاێبەت سەرۆک وەزیر ئەردوگان بۆ ئەوەی لەسەر دسەڵات بمێنێتەوە، کاک زوبێر پرسیار دەکا، ئاخۆ شیانی دیالۆگی نوێ هەیە؟ ئەو دەڵی ئێمە نازانین، ئەوە لە دەستی حکومەت دایە، 32 ساڵ سەڵماندی تەنها چارەسەریەک بۆ کێشەی کورد لە رێگاێ دانۆستاندنە و دەرگاێ ئێمەش کراوەیە. کاک زوبێر جەغتی لەوەش کردەوە کە بۆ هەر دیالۆگێک وە یاخود هەر رێکەوتنێک پێوێستی بە لایەنێکی سیەم وەکو وڵاتە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا وە یاخود نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە بۆ ئەوەی رؤڵی چاودێر و گەواهی دەر ببێنن لە بەرێوە چوونی پرۆسەکان.