Accessibility links

مێزگرد: میدیا و ڕەوشی خەڵک و قەیرانی سیاسی هەرێم


قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق نەک هەر لە میدیا ناوخۆییەکاندا بەڵکو لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش باس و خواسی لەسەر دەکرێت وەک تەنگژەیەکی سیاسی کە بەرۆکی ئەم هەرێمە چوار پارێزگاییەی گرتووە.

ئەم دۆسێیە ڕەهەندی زۆرن، خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەزموونی تاڵیان هەیە لەگەڵ ململانێ سیاسیەکاندا، هەر بۆیە ئێستاشی لەگەڵدا بێت خەڵک بە نیگەرانییەوە لەم ڕەوشە دەڕوانن.

ڕۆزا حسێن
ڕۆزا حسێن

کاریگەرییە نەرێنییەکان بەسەر ژیانی خەڵکەوە زۆرن و بەبێ ڕەچاوکردنی ئەم ڕەوشەی شەقامی کوردی ، لایەنەکان (پارتی،گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) خەمساردانە لە کۆبوونەوەکانیان دێنە دەرێ و بە خەڵکی خۆیان دەڵێن ئەمجارەش نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

میوانەکانی مێزگرد:
ڕۆزا حوسەین، نوسەر و لێکۆڵەر
ئاشتی عەبدوڵا، نوسەر و لێکۆڵەر

دەشێت گوتنی ئەم دەستەواژەیە ئاسان بێت و لەوانەشە بیر لەوە نەکرابێتەوە لەوەی خۆی لە خۆیدا دەبێتە پەیامێک کە کۆبوونەوەی داهاتووشیان شییانێکی زۆری هەیە بێ ئەنجام بێت.

ئاشتی عه‌بدوڵا
ئاشتی عه‌بدوڵا

لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەشدا لایەنەکان پەیامێکی تریان نارد، سەبارەت بە نەدانی زانیاری ئەم کۆبوونەوانە بە میدیاکان.

گەر میدیا ئاگاداری ڕەوشەکە نەبێت چۆن دەتوانرێت ڕای گشتی دروست بێت؟

ئایا کێشەی نەگەیشتنی لایەنەکان بە ڕێککەوتن و سازان دەگەڕێتەوە بۆ میدیاکان؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:19 0:00


XS
SM
MD
LG