میدیاکانی جیهانی، بە تاێبەت روێتەر و میدیاکانی نزدیک لە دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە زیانەکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماری جۆراو جۆر بڵاو دەکەنەوە ، ئاخۆ ئەو ئامارانە تا چەند راست و درووستن و پشت راست دەکرێن؟
زاگرۆس هیوا ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکن کوردستان KCK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" پێویستە ئەوە بڵێم ئەو شەرەی کە ئێساتا لە بەرامبەر گەلی کورد و لە بەرامبەر PKK دا دەستیپێکردووە، تەنیا شەرێکی لەشکەری نییە، شەرێکی هەمە لایەنەیە، هەم رەهەندی لەشکەری هەیە ، هەم رەهەندی سیاسی ، میدیایی، ئایدیۆلۆژی، ئابوری و هەم رەهەندی کۆمەڵایەتی هەیە و لە زۆر بواردا شەڕ دەکەن. کاک هیوا هەر وەها دەڵێت تورکیا لە بواری میدیاییدا زۆر درۆ دەکات، درۆ دەکات لە بارەی زیانەکانی PKK وە بۆ ئەوەی ئەو درۆییەی پاساو نەبێت، دوو درۆێ تر دەکات وە بۆ ئەوەی ئەو دوو درۆیەش پاساو نەبێ چوار درۆیەی تریش لەسەری دەکات وە بەو شێوە شەرێکی دەررونی بە کار دێنێ. کاک هیوا دەشڵێت ئەردوگان دەڵێت تا ئێستا 2000 گەریلا گیانیان لە دەست داوە، دەمەوێ ئەوە بە ڕاشکاوانە بڵێم زیانی گەریلا تا ئێستا لەم دوو مانەگەدا نەگەیشتووەتە 100 کەسیش".