Accessibility links

دکتۆر کەمال سیدۆ: هاتن هەر وا بەردەوام دەبێت تا کێشەی پەنابەران و کۆچبەران دەستنیشان و چارەسەر نەکرێت


Dr.Kamal Sido
Dr.Kamal Sido

دیارە هاتنی ئەوەندە کۆچبەر و پەنابەر، بە یەکجار و بەو ئاست و قەوارەدا بۆ سنورەکانی وڵاتانی ئەوروپایی بارێکی وا ئاسان نییە.

دوور لە لایەنە مرۆڤایەتیەکەی، شیانی هەیە هەندێ لەم پەنابەرانە جۆرە دەردە سەریەک بۆ ئەو وڵاتانەی تێدا نێشتەجی دەبن درووست بکەن؟

دکتۆر کەمال سیدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێر گەڤە(هەڕەشە) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوانەی لەم هەفتانەی دوواییەدا گەیشتوونەتە ئەڵمانیا و وڵاتانی تری ئەوروپا ئێستاکە رەوشیان باشترە پاش رەنج و تێکۆشانێک چ لە تورکیا وە یاخود لە رێگادا بەرەو ئەوروپا، بەڵام ئێستاکە بە پێی ئەو دەنگ و باسانە هەم حکومەتی ئەڵمانیا وە هەم حکومەتانی تری یەكیتی ئەوروپا هەوڵ دەدەن کەس بەو ئاسانییە دەرباز نەبێت و هەندێ پێوانەی نوێ لەبەر دەگرن وەکو لە جیاتی ئەوەی پارەیان پێی بدەن کۆپۆنیان پێی دەدرێت بۆ ئەوەی پێداویستیەکانی ژیانیان دابین بکەن. دکتۆر کەمال هەر وەها دەڵێت ئێستاکە وڵاتانی هەنگاریا، سیربیا و کرواتیا سنوورەکانیان نەک هەر توندتر کردوونەتەوە بەڵکو داخستوون و رەوشەکە زۆر سەختتر بوە. دکتۆر کەماڵ دەشڵێت راستە لە نێو پەنابەران کەسانی توندرەو هەیە، نەک تەنها ئەندامانی پێشووی داعش وە یاخود ئەوانەی لە توند و تیژی و کوشتنی هاووڵاتیاندا دەستیان هەبوە، بەڵکو بیر و باوەری ئیسلامی رادیکاڵیش لە ناو پەنابەرەکاندا هەیە بە تاێبەتی ئەوانەی کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە تورکیادا بوونە. دکتۆر کەماڵ دیسانەوە دەڵێت هەوڵدانێک لە ئارادایە لەگەڵ روسیا و ئەمەریکا بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەک بۆ تەنگەژەکانی سوریا و عێراق و لە ناو بردنی دەوڵەتی ئیسلامی و گروپە توندرەوەکان، وە تا هۆێ هەڵاتن و پەنابەری دەستنیشان نەکرێت و چارەسەر نەکرێت، کێشەی پەنابەری هەر وا بەردەوام دەبێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:35 0:00

XS
SM
MD
LG