گله‌یی زۆرن له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتییان فه‌رامۆش کردووه و هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کار ده‌که‌ن، بیریان ناچێت به‌لای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک و کارکردن له پێناوی خه‌ڵکدا.
ئایا ده‌کرێت ئه‌م گله و گازه‌ندانه وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی متمانه به لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم دابنرێت؟
ئایا لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌و ڕاستییه تێگه‌یشتوون؟
لە دەمی هەڵمەتەکان بۆ هەڵبژاردن و لە بۆنە جیاوازەکاندا نوێنەرانی ئەم لایەنە سیاسیانە دەیان پەیامی جۆراوجۆر و ڕەنگاوڕەنگ دەدەن بە دەنگدەران، وەلێ کاتێک دەگەنە نێوەندەکانی هەوڵی بۆ دەدەن ڕووبەڕووی ناڕەزاییەکانی ئەو خەڵکە دەبنەوە کە لەسەر بنچینەی پەیمانەکانیان دەنگیان داونەتێ.
میوانی بەرنامە:
سیروان عەبدول، نوسەر و ڕۆژنامەوان
چەندێک متمانەی خەڵک بە دەسەڵات یان بە فەرمانڕەوایانی خۆی گرنگە، ئاوەهاش وەک پێداویستیەک لێی دەڕوانرێت کە لایەنی دەسەڵات پێویستیەتی تا خەڵک متمانەی پێی هەبێت. هەر بۆیە لە هەردوو بارەکەدا لە دەستدانی متمانە بە زیان دەکەوێتەوە و بە پلەی یەکەم لە دەسەڵات.
ئایا که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م بێ متمانه‌ییه، لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌خاته به‌رده‌م پێداویستی چاوخشاندنه‌وه به چۆنیه‌تی چاکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان خه‌ڵک و لایه‌نه‌کان؟
ئێستا پێنج لایەن (پارتی-گۆڕان-یەکێتی-یەکگرتوو- کۆمەڵ) بەشدارن لە دەسەڵاتی فەرمانڕەوایەتی هەرێمی کوردستاندا بەڵام پێدەچێت هێشتاش نەتوانرابێت زمانێکی تۆکمەی دیالۆگ لە نێوان دەسەڵات و خەڵکدا بهێنرێتە ئاراوە.
چۆن ئەو دیالۆگە دروست دەکرێت؟
تۆ بڵێی لەم جەژنی قوربانەدا لایەنە سیاسیەکانی هەرێم داوای گەردن ئازادی لە خەڵک بکەن؟
(سیروان عەبدول) نوسەر و ڕۆژنامەوان لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە: