15 مین کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK کە لە 25 سیپتامبر لە برۆکسڵ دەستیپێکرد لە کاتێکی زۆر ناسکدا بەرێوە دەچێت، کە هەر کام لە بەشەکانی کوردستان لە بارێکی نا ئارامدایە.
ئارێز ئەندەریاری چاودێری کاروباری رامیاری و یەکێک لە ئەمدامانی کەنەکە و بەشدار بۆێ کۆنفرانسەکە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دەکرێ ووت KNK چەترێکی جوانە، چەترێکی هاوشێوەی ئەمە تا ئێستا نەبوە، هیچ رێکخراوەیەکی تر نەیتوانیوە بەو شێوەیە رێژەیەکی زۆر وا فەرە رەنگی لە کورد لە دەوری یەک بۆ ئامانجێک کۆبکاتەوە وە ئەوەش تا ئێستا کەنەکە لە ئاستی ئەوروپادا کردوویەتی کارگەریەکی زۆری بوە، چ لە ئاست ئەوروپا وە یاخود لە نزدیکردنەوەی لایەنەکان. کاک ئارێز هەر وەها دەڵێت لەو بروایەدام KNK زۆرتر پێداگری لەسەر کاروباری دیپلۆماسی و خەباتی دیپلۆماسی بکات، وە هەوڵ دەدرێت بەشێک لە چالاکیەکانی کەنەکە بگوازرێتەوە بۆ دوو ناوچەی ئازادکراووی کوردستان واتە باشور و رؤژئاوا. کاک ئارێز دەشڵێت 72 لایەن لە کەنەکەدا بەشدارن".