محەمەد تۆفیق ڕەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت چاوەڕێی پارتی دیموكراتی كوردستانن بەفەرمی وەڵامی دوو پێشنیازەکەی چوار لایەنەكە بداتەوە.
بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەدووری نەزانی ئەگەر وەڵامی پارتی بەفەرمی هاوشێوەی ئەو وەڵامەی نێچیرڤان بارزانی بێت ئەوا كۆتایی بەگفتوگۆكان دەهێنین چونکە چوار لایەنەکە بێ لەو دوو بژاردەیە هیچ بژاردەیەکی تریان نییە.
هەفتەی ڕابردووتر هەر چوار لایەنەكە (یەكێتی نیشتمانی كوردستان،بزوتنەوەی گۆڕان،یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانـ ، كۆمەڵی ئیسلامی) لەمیانی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكانیاندا لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستانلەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم دوو پێشنیازیان خستەبەردەم پارتی بۆ چارەسەركردنیئەو پرسە، لەیەكەم لێدوانی پارتی دیموكراتی كوردستانلەسەر ئاستی باڵا دوای پێشكەشكردنی ئەو بژاردانە لەلایەن چوار لایەنەكەوە ئەمڕۆیەكشەممە 27-9-2015نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای بەشداری كردنی لە ڕێوڕەسمی گواستنەوەی كەنیسەی ڕۆژهەڵات لە ئەمریكاوە بۆ هەولێر لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان لەبارەی ڕای پارتی لەسەر دوو بژاردەی چوار لایەنەكە وتی"بژاردەی لایەنەكان سەبارەت بەهەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم سەیرن و دەبوو پێچەوانە بووایە."
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەی ژیار موحەمەد پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە: