حه‌سه‌ن روحانی له وتاری خۆی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ی‌و ئێن له پێوه‌ندی ڕێککه‌وتنی ناو‌کی گوتی که قۆناخێکی نوێ له پێوه‌ندی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی پێکردوه.
سه‌باره‌ت به قسه‌کانی ناوبراو کاک جه‌عفه‌ر حامیدی ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکڕات ده‌ڵیت که ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی چاو له پرۆسه‌که بکه‌ین بێجگه له ئه‌و پرۆتۆکوله تیئۆری یه که دیار نیه به کرده‌وه چه‌ندی جێ ده‌بێت یان نا، تا ئێستا شتیکی ئه‌وتۆ له نیوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران دا ڕووی نه‌داوه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز حامیدی له پێوه‌ندی کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی ئێران جه‌خت ده‌کات که ئۆباما هیچ ئاوڕێکی له سه‌ر مافی مرۆڤ و له سه‌ر پاراستی ئازادی و گوشار خستنه سه‌ر ئیران نه‌داوه و هیچ پرۆگرامێکی له ئه‌م باره‌وه بۆ ڕاگه‌یه‌نه گشتی یه‌کانی جیهانی نه‌بووه.