هێشتاش ئاسۆیەک لە کۆبوونەوە پێنج قۆڵیەکانەوە دیار نییە بۆ گەیشتن بە سازان یان ڕێککەوتن و کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان بەڵام کۆبوونەوەکانیش هەر بەردەوامن وێڕای ئەوەی دەگوترێت لە پاش ئەو هەموو کۆبوونەوانەی کراویشن نەتوانراوە بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆ بێتە ئاراوە.
(گۆڕان، یه‌کێتی، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ) دوو پێشنیاز ده‌خه‌نه به‌رده‌م پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قەیرانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
بە کوردی و بە کورتی لەو دوو پێشنیازەدا چوارلایەنەکە دەڵێن ئەگەر سەرۆکی هەرێم لە دەنگدانێکی ڕاستەوخۆی خەڵکدا هەڵبژێردرا ئەوا دەسەڵاتەکانی سنوردار دەبێت و ئەگەریش لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرا دەسەڵاتەکانی زیاتر دەبن.
هه‌رچه‌نده هێشتا پارتی به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌م پێشنیازانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی به جیا جیا قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر کردووه و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و پێشنیازانه‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه.
میوانی بەرنامە:
سەردار عەبدوڵا، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی
لەپاش ئەم پێشنیازانە هێشتا شەقامی کوردی لە هەرچوار لایەنەکە دەپرسێت ئەی بۆ هەر لە سەرەتاوە پڕۆژەیەکی لەو شێوەیەتان نەبوو تا کۆتایی بەم قەیرانە بهێنرێت و خەڵکیش نەکەوێتە نێو گێژاوی ململانێکان.
ڕەوشەکە بەهەر بارێک‌دا بێت و لە دەمی ئەگەر و نەگەری کۆتاییهاتنی ئەم قەیرانانەدا هێشتا دیارنییە چۆن سەروسەودا لەگەڵ سەرجەم قەیرانەکاندا دەکرێت و بە چ ئاڕاستەیەکدا دەتوانرێت تەواوی کێشەکان کۆنترۆڵ بکرێن و ڕێگەش بگیرێت لەوەی ناڕەزاییەکانی شەقامی کوردی لە هەرێمدا ببێتە دیاردەیەکی بەرجەستەکراوی ڕۆژانە.
ئایا چوار لایه‌نه‌که له‌م دوو پێشنیازه‌یاندا شتێکی نوێیان خستۆته ڕوو؟
ئایا ئه‌و دوو پێشنیازه‌ی چوار لایه‌نه‌که ده‌بێته چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی سیاسی هه‌رێم؟
ئایا وه‌ڵامی فه‌رمی پارتی بۆ هه‌ردوو پێشنیازه‌که‌ی چوار لایه‌نه‌که پێچه‌وانه‌ی ڕای سه‌رکرده‌کانی ده‌بێت؟
ئه‌م چوار لایه‌نه بۆ دوو پێشنیاز ده‌خه‌نه به‌رده‌م پارتی، ئایا نه‌ده‌کرا هه‌ر ته‌نها یه‌ک پێشنیازیان گه‌ڵاله کردبا؟
ئه‌گه‌ر ڕۆژی شه‌شی مانگی ده که بڕیاره کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تری هه‌ر پێنج لایه‌نه‌که بکرێت و وه‌ڵامه‌کان نه‌رێنی بوون، ئایا په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌توانێت ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه ببینێت؟
سەردار عەبدوڵا، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە: