تەنها گەلە دەزانێ کە خۆێ چەن خۆڕاگرە لە بەرامبەر دژواریەکاندا. زۆری پێشبینیان دەکرد کە لەوانەیە گەلی کورد لە رۆژئاوا بەرگەی داعش نەگرێت، ئەمرۆ پاش ساڵێک لە بەرخۆدانی گەلی کورد لە رۆژئاوا و بە تاێبەتی لە کۆبانی، کورد وە یاخود جیهان چ وانەیەک لە کۆبانیەوە فێربوون.
شیانی گۆرانگاری لە هاوسەنگیەکاندا لە سوریا پاش بەشداری راستەوخۆێ لەشکەری رۆسیا لە شەری دژ بە داعش.
هێمن سەیدی لێکۆلەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" خۆراگرتنی کۆبانی مێژوو ساز بوو و خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی رۆژئاوای کوردستان ، بەڵام لەوە گرنگتر مەبەست هەر خۆراگریەکە نەبوو، لە بواری دیپلۆماسیدا ئەمرۆ لە کۆشکی سەرۆک کۆماریەکاندا پێشوازی لە کوردی رۆژئاوا دەکرێت. کاک هێمن هەر وەها دەڵێت پێیم وایە لە یەک ساڵی رابوردوودا رۆژئاوا کوردستان بە ئەندازەی 100 ساڵ بە ئەندازەی سەدەیەک چووە پێش و پێش کەوتنێکی بە دەست هێنا و زۆر زۆر گەورەتر لەو پێشکەوتنانەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان یان باکۆری کوردستان توانێوەتی بە دەستی بێنێ. کاک هێمن دەشڵێت لە رۆژئاوا ئەگەر دەسکەوتێک هەبووە، دەسکەوتەکە لەسەر ئەرز هەبوە و خەباتی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن بوە، بەرهەمی هێزی ئاسمانی نەبووە، بۆیە هیوای ئەوە هەیە روسیا کارێک بکات کە یا بۆ خۆێ دەورێکی گرنگی هەبێت بتوانی یەک لاکەرەوە بێت یا هاندەری ئەوە بێت هاوپەیمانان بۆ ئەوەی لە روسیا وە دووا نەکەوون ئەوجا کاریگەرتر لە جاران دەور بگێڕن و راستەوخۆ و بە ووردی بنکەکانی داعش بکوتن".