Accessibility links

ئاوێزان نوری: بە هۆێ کەمتەرخەمی دەسەڵات لە چرقەی نێوەرۆدا خانمێک دەکوژرێت


Awezan Nuri
Awezan Nuri

پێشیلیەکان بەرامبەر بە ژنان لە هەرێمی کوردستان، هەر لە پێشێلی ئاسایی بێرێزی گرتنەوە بگرە تا کوشتن هەر وا بەردەوامە. ئایا کوشتنی خانمێکی 21 ساڵە لە رۆژی نێوەرۆدا بە هەر بەهانەیەک بێت پاساوێکە بۆ ئەو کوشتنە؟

ئاوێزان نوری چالاکی کاروباری ژنان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە داخەوە ئەمە یەکم جار نییە و پێیم وانییە کۆتا جارێش بێت هەتا بۆشایی یاساییمان هەبێ، هەتا بۆشایی نا هۆشیارییمان هەبێت، هەتا بۆشایی ئەوەمان هەبێت یاسا و دەسەڵات و حکومەتی ئێمە کەم تەرخەم بێت بەرامبەر بە کێشە کۆمەڵایەتیەکان، کەم تەرخەم بێت بە مافی خەڵک، بە مافی تاکەکان، تەنها لە دەوری ئەوە بسۆرێتەوە چ کورسیەک بۆ ئەوە، چ دەسەڵاتێک بۆ ئەوە، چەن پارەی بۆ ئەمێنێتەوە. ئاوێزان خانم هەر وەها دەڵێت بە داخەوە کێشەکە تەنها سلێمانی نییە، بگرە هەموو شارەکانی کوردستان بە هۆێ کەمتەرخەمی لایەنی دەسەڵات و حکومەتەوە وای کردووە خەڵک زۆر بە ئاشکرا لە چرقەی نێوەرۆدا دەست ببات بۆ کوشتنی کەسێک بە هەر پاساوێک بێت و پێیم وایە ئێتر ئەم کەسانە هیچ جیاوازێکیان نییە لەگەڵ ئەو گروپە تیرۆریستانە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:34 0:00

XS
SM
MD
LG